سه‌رۆكی هه‌رێم ‘كاره‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى ڕەزوانییە’ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەكۆنەی ئەو “پەلامارە تیرۆریستییانە”ی كرد كە دەكرێنە سەر هێزە عێراقییەكان.

ئەمشەو دووشەممە 9ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەندراوێكدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕەزوانییە و بە داخەوە ژمارەیەک قوربانی له‌ هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى لێکەوتەوه‌”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هاوخەمى کەسوکاری قوربانییانم، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم”.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم هێرشانه‌ دەیسەلمێنن كه‌ تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت هه‌موو لايه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين و به‌ یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە”.

بابەتی پێشتر

مافی مرۆڤی عێراق داوا دەكات پەلە نەكرێت لە چۆڵكردنی كامپەكان

بابەتی دواتر

كەسوكاری كچە كوژراوەكەی سلێمانی لەبارەی ڕوداوەكەوە چی دەڵێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.…
Total
0
Share