چەند چەکدارێک لە بەغداد پێنج ئەندامی خێزانێکیان کوشت

دەستەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ چەند چەکدارێک چوونەتەسەر ماڵی ئەندامێکیان و خۆی و چەند کەسێکی دیکەیان کوشتووە، کە منداڵیشی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی، ڕووداوەکە لە گەڕەکەی “ئیعلام” بووە لە بەغداد و ئەو چەکدارانە چوونەسەر ماڵەکە و ئەندامانی خێزانی ئەندامەکەی حەشدیان کوشتووە کە چەند کوژراوێکیان منداڵ بوون.

هێرشەکە بۆ سەر ماڵی کەسێک بووە بەناوی”ئەحمەد عەبدولموتەلیب” کە لە لیوای 45ی حەشدی شەعبی ئەندام بووە.

ڕووداوەکەی ئەمڕۆ هاوشێوەی ڕووداوەکەی شەوی پێنجشەممەی ڕابردووە کە هێزێكی سەر بە سواتی عێراقی لە ناحیەی جبەلە لە پارێزگای بابل گەمارۆی ماڵێكیان دا و دەستڕێژی گولـلەیان لە ئەندامانی خێزانەكە كرد و 20 كەسیان كوشت كە 12یان منداڵ بوون. لە كاتژمێرەكانی سەرەتای دوای ڕووداوەكەدا، حكومەت دوو گێڕانەوەی جیاوازی بۆ ڕووداوەكە هەبوو، سەرەتا وابڵاوكرایەوە كە هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی ماڵی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەریان داوە و خۆی ڕادەستنەكردووە و هاوژین و منداڵەكانی و خۆیشی كوشتووە.

دواتر دەركەوت سەرۆكی خێزانەكە جوتیاربووە و هۆكاری ڕووداوەكە، ناكۆكیی نێوان ئەو و برازایەكی بووە كە زاوایەتی، زاواكەی هێزەكەی بردووەتەسەر ماڵەكە و ئەو كوشتارەیان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە کاتی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

تەرمی ژن و منداڵێک لە کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە موسڵ باڵەخانەیەك داڕما

باڵەخانەیەك كە لە قۆناغی دروستكردندا بوو لە شاری موسڵ داڕماوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی رزگاركردنی ئەو…
Total
0
Share