گۆرانیی “مسیطره‌‌” بووكێكی بەجیابوونەوە دا

له‌ به‌غداد، ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بەهۆی گۆرانییەکه‌وه‌ ئاڵۆزیی لێكه‌وته‌وه‌ و بە ‏جیابوونەوەش کۆتاییهات.‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، دوێنێ له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانى به‌غدادى پایته‌خت، لە ‏ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا گۆرانیی “مسیطره‌” لێدراوە، بەو هۆیەوە گرژى لەنێوان ‏خانەوادەی زاوا و بووکدا دروستبووە، به‌هۆی ئه‌وه‌ى بووكه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاوازى ئه‌و ‏گۆرانییه‌ سه‌ماى كردووه‌ و گۆرانییەكەی وتووەتەوە.‏

ووشەكانی ناو گۆرانییەكە بە زاوا قبوڵنەكراوە، كە دەڵێت، “أنا مسیطرة‌ هخلیك مسطره‌، ‏طول مانت معایا، تمشی على هوایا, أنا متكبره‌”، واتا، “من باڵادەستم، ئەتكەم بە ڕاستە، تا ‏تۆ لەگەڵ من بژیت، ئەوە دەكەیت كە من دەمەوێت، من لووتبەرزم”.‏

بۆیە زاواكه‌ و خانەوادەكه‌ى، گۆرانییەكە و سەمای بووكەكەیان بە سوکایەتی لێکداوەتەوە ‏و ئه‌وه‌یش بووه‌ته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانى ناكۆكییه‌كه‌. ‏

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، گرژییه‌كان خاوكراونەتەوە، بەڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ ‏هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌ و بووك و زاوا جیابوونه‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

ئۆمیكرۆن ڕێوڕه‌سمى خه‌ڵاتى "گرامى"ی دواخست

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ یارییەکانی خولی ئیتاڵیا و جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share