شەش حزب داوادەكەن هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت

شەش حزب و لایەنی سیاسیی هەرێم داوادەكەن لەمساڵدا دەستوور یەكلابكرێتەوە و هەڵبژاردنی پەرلەمانیش لە كاتی خۆیدا بكرێت.

لایەنەكان كە پێكدێن لە هەریەك لە (حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زحمەتكێشانی كوردستان، حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان) لە ڕاگەیەندراوێكدا هەڵوێستی هاوبەشی خۆیان ڕاگەیاندووە و دەڵێن، “پرسی دەستوور پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە لەمساڵدا یەكلابكرێتەوە و ببینە خاوەن دەستووری خۆمان و ساڵی 2022 بكەینە ساڵی دەستووری كوردستان”.

هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردن جەخت لەسەر ئەنجامدانی لە كاتی خۆیدا دەكەنەوە.

دەربارەی یاسای هەڵبژاردنیش لایەنەكان یاسای ئێستا بە گونجاو بۆ واقیعی كوردستان ناودەبەن و دەڵێن، “پێویستە وەك خۆی بمێنێتەوە”.

لایەنەكان تێبینیی خۆشیان لەسەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردن خستووەتەڕوو و بە پێویستی دەزانن “كۆمیسۆنی هەڵبژاردن لە كەسانی یاسایی و تەكنۆكرات پێكبێت و سەربەخۆ و پیشەییانە كارەكانی خۆی ڕاییبكات و سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات”.

بابەتی پێشتر

هۆشیار زێباری: پەیوەندیی ئێمە و یەكێتی بنەڕەتە و ڕۆڵ و دەنگمان بەهێزتردەبێت

بابەتی دواتر

كازمی: "تاوانكارانی" ڕووداوەكەی جبەلە بە توندترین شێوە سزادەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەلا بەختیار گەیشتەوە سلێمانی

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌ و بەرژەوەندیی یەكێتی، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات، گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.…
Total
0
Share