کۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، زیاتر لە 729 هەزار بەرمیل بووە.
کۆمپانیاکە لە ئامارێکدا کە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە ماوەی مانگەکانی یەک و دوودا، 729 هەزار و 826 بەرمیل بووە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بە رێژەی 23% کەمیکردووە، کە ژمارەکە لەوکاتەدا 897 هەزار و 432 بەرمیل بوو.
دەشڵێت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، 309 هەزار و 980 بەرمیل بووە و لە مانگی شوباتدا، ژمارەکە بەرزبووەتەوە بۆ 419 هەزار و 946 بەرمیل نەوت.