دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و فایزەر و چهند كۆمپانیایهكى تر زیندووکردەوە، گومان هەیە گرێبەستەکانیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق یارمەتی دارایی تیرۆری داوە.
بهپێی ههواڵێكى ئاژانسی ڕۆیتهرز، گروپی چەکداریی “جیش المهدی” کە لەلایەن میلیشیا شیعەکانی “حزبوڵڵا” پاڵپشتیی دەکرێت، پێشتر و لەكاتی گرێبەستەكاندا کۆنترۆڵی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی کردووە، لەو کاتەدا وەزارەتەکە لەگەڵ 21 کۆمپانیای دەرمان و کەرەستە و پێداویستیی پزیشکی گرێبەستی هەبووە و مامەڵەی لەگەڵ کردوون.
بهوتهى ئاژانسهكه، بهشێك له كۆمپانیاكان بۆ وەرگرتن و بردنەوەی گرێبستەکان، بەرتیلیان داوە و پارەكەش چووە بۆ گروپە چەكدارییەكان.
له بهرامبهریشدا کۆمپانیاکان ئەنجامدانی هەموو جۆرە سەرپێچییەک ڕەتدەكەنەوە.
نوێنەریهەریەك لەو پێنج کۆمپانیایەی گومانیان لەسەرە، (ئەسترازێنیکا، فایزەر، جۆنسن ئەند جۆنسن، هۆممان لا رۆچ و هەروەها جی ئی بۆ چاودێریی تەندروستی)، لە ڕاگهیهندراوێكى هاوبهشدا ڕایانگهیاندووه، لێپرسینەوەی دیكەش بكرێت تۆمەتبارنەبوونی ئەو كۆمپانیایانە دەسەلمێنرێت.
سکاڵاکە لە ساڵی 2020 لەلایەن ئەندامانی خێزانی قوربانییانی هێرشەکانی گروپی سوپای مەهدی-یەوە لە ئەمریکا تۆمارکراوە، بەڵام ئەوکات لەلایەن دادوەرێکی فیدراڵیەوە سکاڵاکە ڕەتكرایەوە.
پێشتر پارێزەرانی کۆمپانیاکان لە دادگای تێهەڵچوونەوە ڕایگهیاندبوو، لەدوای ڕووخانی ڕژێمى بهعسهوه لە ساڵی 2003وە، کۆمپانیاکانیان دەرمان و چارەسەری شێرپهنجه و دەرزیی تووشبووانی هیمۆفیلیا و چەندین ئامێری پزیشکیی پێشكەوتوویان بە حکومەتی عێراق داوە.
بۆیە ترسیان هەیە لەوەی سزادانی كۆمپانیاكان كاریگەریی ترسناكی دەبێت لەسەر ئامادەیی كۆمپانیا و رێكخراوە ناحكومییە ئەمریكییەكان بۆ ئەنجامدانی چالاكیی بنەڕەتی و گرنگ لەو ناوچانەی كێشە و پشێوییان تێدایە.