سبه‌ینێ مووچه‌ى سێ شوێنى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت ‏

سبەینێ هێزەكانی زێره‌ڤانى، لیواى نه‌وت و گاز و هێزى ئاماده‌ی سلێمانى مووچەی ‏مانگی ڕابردوو وەردەگرن.‏

حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، ‏سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ‏سبەینێ پێنجشەممە فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانى، لیواى نه‌وت و گاز وهێزى ئاماده‌ی سلێمانى ‏مووچە وەردەگرن.‏

ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە دابه‌شكراوه‌ و ‏ڕۆژانی رابردووش وەزارەتەكانی تەندروستی و پێشمەرگە و یەكەكانی 70 و 80 ‏مووچەیان وەرگرتبوو.‏

بابەتی پێشتر

 گوڵی "شەقایق" دەتوانێت ببێتە چارەسەری نەخۆشییەکی بکوژ

بابەتی دواتر

شەپۆلی باران و بەفر بۆ چەند ڕۆژێك كۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share