لۆكاكۆ داوای لێبوردنی كرد

ڕۆمیلۆ لۆكاكۆ، داوای لێبوردنی لە ڕاهێنەر و هاندەران و یاریزانەكانی چێڵسی كرد پاش ئەوەی ڕەخنەی لە شێوازی یاریكردنی تیپەكە گرت.

پێگەی فەرمی یانەی چێڵسی، گرتەیەكی ڤیدیۆیی لۆكاكۆی بڵاوكردۆتەوە كە بە چەند خولەكێك داوای لێبوردن دەكات.

لۆكاكۆ سەرسامە بەوەی وتەكانی بەو جۆرە خوێندنەوەی بۆ كراوەو بەو خێراییە بڵاویشبۆتەوە.

لە چاوپێكەوتنەكەدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی چێڵسی، لۆكاكۆی تەمەن 28 ساڵ دەڵێت: “داوای لێبوردن دەكەم كە بومەتە هۆی دڵتەنگی هاوادارانی یانەی چێڵسی، ئێوە دەزانن كە هەر لە منداڵییەوە پەیوەندییەكی بەهێز منی بە چێڵسییەوە بەستۆتەوە، هەموو توانایەكی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی پابەند بم بە ڕێنماییەكانی یانەكەو شێوازی یاریكردنەوە.”

لۆكاكۆ داوای لێبوردنی لە ڕاهێنەر و دەستەی كارگێڕی یانەكەش كرد و جەختی كردەوە كە پێویست بوو بە جۆرێكی تر نامەكەی بگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

مێسی گەڕایەوە فەڕەنسا

بابەتی دواتر

یەكێتی و پارتی لە سلێمانی پرسە كوردستانییەكان و لە هەولێر پرسە عێراقییەكان ‏تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share