یەكێتی و پارتی لە سلێمانی پرسە كوردستانییەكان و لە هەولێر پرسە عێراقییەكان ‏تاوتوێدەكەن

ئەمڕۆ دوو شاندی باڵای یەكێتی و پارتی دوو كۆبوونەوەی جیاواز دەكەن، یەكێكیان لە ‏هەولێرە و تایبەتە بە بەشداریی كورد لە حكومەتی نوێی عێراق، ئەوەی دووەمیشیان لە ‏سلێمانییە و تایبەتە بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.‏

گفتوگۆی لایەنە عێراقی و كوردستانییەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق ‏و بەركەوتەی پێكهاتە و لایەنەكان بەردەوامیی هەیە، بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی باڵا ‏لەنێوان یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی بەڕێوەبچێت، كۆبوونەوەكە لە ‏پیرمامی هەولێر دەبێت.‏

عیماد ئه‌حمه‌د، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، كه‌ سه‌رۆكایەتیی شاندی حزبەكەش ‏ده‌كات، به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتى له‌باره‌ى ‏پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و چوونى كورده‌ بۆ به‌غداد”. ‏

بەوتەی عیماد ئه‌حمه‌د، “كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كورد به‌ یه‌كڕیزی و به ‌یه‌ك شاند بچێته‌ ‏به‌غداد و یه‌ك پاكێجی هاوبه‌شی هه‌بێت”.‏

پێشتر یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەی باڵای دیكەیان لەبارەی بەشداریی كورد لە حكومەتی ‏داهاتووی عێراق و شێواز و بەرنامەی چوونی كورد بۆ بەغداد كردبوو، لەهەوڵدان ‏هەردوو حزبەكە بە شاند و بەرنامەیەكی هاوبەش بچنە بەغداد.‏

هەر ئەمڕۆ بڕیاره‌ یه‌كێتى و پارتى لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن كۆدەبنەوە، ‏پرسی ‏هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان و چارەنووسی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ‏و ‏ڕاپرسیی هەرێم تاوتوێدەكەن.‏

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان به‌ تۆڕی ‏میدیایی ‏ئێستاى ڕاگه‌یاند، كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ باره‌گاى ‏مه‌كته‌بی ‏سیاسیی یه‌كێتى لە سلێمانی، هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى و پارتى ‏كۆده‌بنه‌وه‌، كە بەرپرسانی دەزگاكە لای هەردوو حزب ئەندامی مەكتەبی سیاسین.‏

ماوەیەكە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی هەرێمی كوردستان و بازنە و ‏سیستمی ‏هەڵبژاردن و هەروەها بابەتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بووەتە جێی گفتوگۆی ‏نێوان ‏لایەنەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی نێوان یەكێتی و ‏پارتیدا ئەو ‏پرسە تاوتوێبكرێت.‏

سەرچاوەكە وتیشی، “ئه‌و لیژنانه‌ى یه‌كێتى بۆ پرسەكانی تایبەت بە هه‌رێمى ‏كوردستان، ‏یان ‏پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق پێكیهێناون، له‌گه‌ڵ پارتى و ‏لایه‌نى ‏دیكه‌ش ‏كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت”. ‏

پێشتر یەكێتی و پارتی بڕیارى دروستكردنى سێ لیژنه‌ى هاوبه‌شیان دابوو تایبەت ‏بە ‏پرسەكانی پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق، پرسه‌كانی ناوخۆی هەرێمی ‏كوردستان ‏و هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن، هەروەها ڕێكخستنه‌وه‌ى گوتارى میدیایی.‏

بابەتی پێشتر

لۆكاكۆ داوای لێبوردنی كرد

بابەتی دواتر

یەکێتیی سۆڤیەت چۆن هەرەسیهێنا؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share