بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، دەرون عەلی حەمەجان، ئەفسەر لە بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایگەیاند، مەفرەزەکان دەستکراوە کراون بۆ سزادانی ھەر شۆفێرێک، کە لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت.
بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان و سەردانیکردنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان، هەندێکجار قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکان دروستدەبێت و بەشێکیش لە شۆفێران، پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی شانی رێگەکان.