ژمارەی ئەو گەشتانەی لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر هەڵوەشاونەتەوە ئاشکراکران

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا نزیکەی هەزار و 300 گەشت لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر هەڵوەشاونەتەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمدا هاتووە، دوای داخستنی ئاسمانی عێراق بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو هەزار و 184 گەشتی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان ماوەدا 99 گەشتی هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی هەرێم: داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، “داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات”. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، لە…
Total
0
Share