سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى: به‌مه‌رج ڕازین به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌رجى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مانى كه‌ تواناى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت هه‌بێت و بتوانێت به‌دواداچوون بۆ كارنامه‌ى حكومه‌ت بكات، ڕازیده‌بن به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه‌.

حامد موسه‌وی، سه‌ركرده‌ له‌ چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان به‌ میدیا عێراقییه‌كانى وتووه‌، “هێزه‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌كان له‌ هه‌وڵدان‌ بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی نێوان چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در و چاره‌سه‌ركردنی خاڵه‌كانی ناكۆكیی نێوانمان به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران”.

موسه‌وى جه‌ختى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌مه‌رجى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مانى كه‌ تواناى لێپرسینه‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت هه‌بێت و بتوانێت به‌دواداچوون بۆ كارنامه‌ى حكومه‌ت بكات، ڕازیده‌بن به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه‌.
پێشیوایه‌، “پێكهێنانی حكومه‌ت به‌بێ پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى په‌رله‌مانی، لاوازده‌بێت و ته‌مه‌نی كورتده‌بێت، داواكارییه‌كانی گه‌ل و هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراقیش جێبه‌جێناكات”.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكراشیكرد، “ڕێككه‌وتنی چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌وتی سه‌در ده‌بێته‌ بنه‌ما بۆ دروستكردنی پاڵپشتییه‌كى به‌هێزی په‌رله‌مانی كه‌ له‌ گه‌ڵ دیدی هێزه‌ سونی و كوردییه‌كانیشدا ده‌بێت”.

بابەتی پێشتر

ئاسایش: چەند كەسێك بەتۆمەتی سوتاندنی كتێبخانەی پیرەمەگرون دەستگیركران

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى گرێبه‌ستى ئه‌لیكترۆنی ده‌دات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێكرد

خۆپیشاندانی بەرفراوان لە باشووری عێراق دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران دەكەن. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار، خۆپیشاندانی…
Total
0
Share