یەكێتی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە وەڵامی كۆنكرێتیی پارتی داوەتەوە

سبەینێ ئەو كۆبوونەوەیەی لەنێوان یەكێتی و پارتیدا ئەنجامدەدرێت، لەسەر ئاستی ‏مەكتەبی سیاسیدا نییە، بەڵكو هه‌ردوو مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى و پارتى له‌ شارى ‏سلێمانى كۆدەبنه‌وه‌، بەرپرسێكی یەكێتیش دووپاتیدەكاتەوە، لەبارەی پۆستی سەرۆك ‏كۆمارەوە وەڵامی كۆنكرێتیی پارتییان داوەتەوە.‏

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ‏‏”كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێی یه‌كێتى و پارتى له‌ ئاستى مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت، نه‌ك ‏مه‌كته‌بی سیاسی”. ‏

وتیشی، “ئه‌و لیژنانه‌ى یه‌كێتى چ بۆ پرسەكانی تایبەت بە هه‌رێمى كوردستان، یان ‏پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق پێكیهێناون، له‌گه‌ڵ پارتى و لایه‌نى دیكه‌ش ‏كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت”. ‏

سه‌رچاوه‌كه‌ى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له ‌میدیاكانه‌وه‌ ‏بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێتى ‏وه‌ڵامى كۆنكرێتیی داوه‌ته‌ پارتى كه‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار پشكى یه‌كێتییه‌.‏

بابەتی پێشتر

هێزەكانی ئەمریكا دابەزینێكی ئاسمانییان لە حەسەكە ئەنجامدا

بابەتی دواتر

زەوی گەیشتە نزیکترین خاڵ لە خۆر و مانگ و زوحەلیش بەرامبەر بە یەكتر دەوەستن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە زێی کەلەک خنکا

لەدوێنێوە منداڵێک لە زێی کەلەک خنکاوە و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، لە…
Total
0
Share