هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئەنچلۆتی: هەڵەکەی زێدان ڕاستبکەرەوە

بەشێکی زۆری هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەیان لە کارلۆ ئەنچلۆتی و ئیدارەی یانەکەی گرتووە، داوادەکەن هەڵەیەکی کارگێڕیی ساڵانی ڕابردوو ڕاستبکەنەوە.

لەم وەرزەدا بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاستیانەوە، هەریەک لە دانی کارڤاخال و لوکاس ڤاسکێز نەیانتوانیوە لە پێگەی بەرگریی باڵی ڕاست سوود بە پێکهاتەکانی ئەنچلۆتی بگەیەنن، بە نموونە ڤاسکێز لە 19 یارییدا هیچ هەلێکی نەڕەخساندووە، بەهۆی پێکانیشەوە کارڤاخال نەیتوانیوە توانا جەستەییەکانی ڕابردووی بگەڕێنێتەوە.

هاندەرانی شاهانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوایان لە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە کردووە، ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلای بەرگریکاری باڵی ڕاست، کە بەشێوەی خواستن ئاراستەی فیۆرنتینا کراوە بگەڕێنێتەوە، ئەوەشیان بەهەڵەی سەردەمی زێدان وەسفکردووە.

پێیانوایە ئەنچلۆتی دەتوانێت چانسی یاریکردن بە ئۆدریۆزۆلا بدات، لەگەڵ ئەوەی لەڕیزەکانی فیۆلا توانیویەتی ئەزموون وەربگرێت و تەمەنیشی 26 ساڵە، واتا دەکرێت وەک پڕۆژەی داهاتوو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بۆندێکی بەهێزی پێشکەشی گەوهەرەکەی فیۆرنتینا کرد

بابەتی دواتر

ئەمریکا لە ژمارەیەکی پێوانەییدا زیاتر لە یەک ملیۆن تووشبووی کۆرۆنای لە ڕۆژێکدا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share