سەرۆکی ئاژانسی وزەی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، قەیرانی ئێستای نەوت گەورەترە لە دوو قەیرانە گەورەکەی ساڵی 1970.
فاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی وزەی جیهانی ڕایگەیاند، ڕۆژانە بەهۆی جەنگەوە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەدەستدەدەین، هیچ وڵاتێک بەرگەی ئەم کێشەیە ناگرێت.
وتیشی، ئەم قەیرانەی ئێستا لە ئارادایە زۆر گەورەترە لەو دوو قەیرانەی کە لە ساڵی 1970 لە کەرتی نەوتدا ڕوویدا.