سبەینێ لە سلێمانی و هەڵەبجە بارانە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ‏سبەینێ چوارشەممە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە باران دەبارێت، هەروەها بەفر لە ‏ناوچە شاخاوییەکانیش بەردەوامدەبێت. ‏

بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لە سلێمانی، هەڵەبجە و ‏کەرکوک لەکاتەکانی بەیانیدا باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی دوو پارێزگای ‏یەكەمیش بەفر دەبارێت.‏

كەشناسی پێشبینیی نەكردووە لە هەولێر و دهۆك باران ببارێت، بەڵام لە لوتكەی شاخە ‏بەرزەكان ئەگەری بارینی بەفر هەیە.‏

كەشی باراناویی سبەینێی سلێمانی و هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆوە كۆتایی دێت و ئاسمانی ‏تەواوی هەرێمی كوردستان دەبێتە پەڵەهەور.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای سلێمانی: پێشنیار دەکەم ئەو کەسانە پاداشت بکرێن کە سەرپێچیی شۆفێران تۆماردەکەن

بەهمەن ئەحمەد، ڕایگەیاند، پێشنیار دەکەم ئەو کەسانە پاداشت بکرێن کە سەرپێچیی شۆفێران تۆماردەکەن. بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار-ڕۆژئاوای…
Total
0
Share