زانکۆی هەڵەبجە کردنەوەی کۆلێژی پزیشکیی رادەگەیەنێت.
سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند، بەپاڵپشتی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، کۆلێژی پزیشکیی لە زانکۆکەمان دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی کە خوازیارن لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە درێژە بە خوێندن بدەن، رۆژانی 21 بۆ 24ی تشرینی یەکەمی 2025، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆ بکەن، بە مەبەستی وەرگرتن و پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژی پزیشکیی.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خوێندکارانەی کۆنمرەیان لە 93 بەرەوسەرەوەیە مافی وەرگرتنی فۆڕمیان دەبێت.