بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سبەینێ چوارشەممە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە باران دەبارێت، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەردەوامدەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لە سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک لەکاتەکانی بەیانیدا باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی دوو پارێزگای یەكەمیش بەفر دەبارێت.
كەشناسی پێشبینیی نەكردووە لە هەولێر و دهۆك باران ببارێت، بەڵام لە لوتكەی شاخە بەرزەكان ئەگەری بارینی بەفر هەیە.
كەشی باراناویی سبەینێی سلێمانی و هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆوە كۆتایی دێت و ئاسمانی تەواوی هەرێمی كوردستان دەبێتە پەڵەهەور.