(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌بردنه‌وه‌ له‌ مایۆرکا دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مایۆرکا له‌ یاریگای ئیبێرۆ ستار میوانداریی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی که‌ته‌لۆنییه‌کان کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی بارسا له‌ خوله‌کی 44 له‌لایه‌ن لوک دی یۆنگی هۆڵه‌ندییه‌وه‌ تۆمارکرا، یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و گۆڵه‌ یه‌کلاییبووه‌وه‌.

https://youtu.be/FT06Bt2O6j8

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 31 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگاوه‌ بۆ پله‌ی پێنجه‌م سه‌رکه‌وت، له‌به‌رامبه‌ردا مایۆرکا به‌ 20 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 15دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

بنكەیەكی سەربازیی توركیا لە موسڵ مووشەكباران كرا

بابەتی دواتر

نرخى نه‌وت بۆسه‌روو 78 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەتلەتیکۆمەدرید دیپاى دەوێت

یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ پڕکردنەوەى جێگەى جواو فلێکس دەیەوێت دیپاى هێرشبەری بەرشلۆنە بکڕێت. دیپاى لەدواى چوونی لیڤاندۆڤسکییەوە بۆ یانەى…
Total
0
Share