كهمێك لەمەوبەر شەش مووشهك ئاراستهی بنكهیەكی سهربازیی سوپای توركیا له باشیك-ی موسڵ كران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دژەتیرۆری کوردستان، شەش مووشەکی گراد لە دەوروبەری گوندی جوبران لە نزیک سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیک لە پارێزگای نەینەوا کەوتنە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، مووشەکەکان لەسەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری کیا لە گوندی “ئەبو جەربوعە”ی ناحیەی باشیک ئاراستەکراون و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە ئاگریگرتووە و سووتاوە.
بەپێی زانیارییەكانی دژەتیرۆر، هێرشەكە زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام لە سەربازگەكەوە بەرپەرچی ئەو هێرشە مووشەکییانە دراونەتەوە.