پوتین و ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى ڕه‌وشی سوریا و لیبیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

هه‌ردوو سەرۆكانی ڕوسیا و تورکیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ى ڕەوشی سوریا به‌گشتی و دۆخى ئیدلب ئه‌نجامدا.

به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى ڕوسیا، پوتین و ئه‌ردۆغان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه‌ و دۆخى لیبیا و سوریا-یان تاوتوێكردووه‌.

هاوكات سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى توركیاش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، پوتین و ئەردۆغان جه‌ختیان له‌ هه‌ماهەنگیی نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ كردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ى خاوكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى نێوانیان له‌ پرسی ئه‌و دوو وڵاته‌دا.

له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو بۆردومانكردنى چه‌ند گروپێكى نزیك له‌ توركیا له‌لایه‌ن ڕوسیاوه‌ له‌ ئیدلیب به‌رپرسانى توركیاى نیگه‌رانكرد.

خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕوسیای بە پێشیلکردنی بەندەکانی ڕێکەوتنی نێوان هه‌ردوو وڵات لەبارەی ئیدلب تۆمەتبارکرد.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملین ڕایگه‌یاند، “چالاکی گرووپە تیرۆرستییەکان له‌ ئیدلب بەردەوامە و ئەوەش قبوڵکراو نییە، چونکە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پرۆسەی چارەسەری لە سوریا”.

بابەتی پێشتر

گرنگترین ڕووداوە گەورەکانی ساڵی 2021

بابەتی دواتر

خامنەیی گومان بۆ گروپە چەکدارییەکانی عێراق دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share