ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتھەڵگری قاچاخدا گرت

میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەم، ئاشکرایکرد کە سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداوی فارس دەستی بەسەر کەشتییەکی پانامادا گرتووە کە 300 ھەزار لیتر سووتەمەتی قاچاخی بارکردبوو.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فارسی نیمچە فەرمی، سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر کەشتییەکی قاچاخ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی پارسیان سەربە پارێزگای ھورموگان باشووری ئێران ئەنجامداوە.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستگیراوە بەسەر کەشتیەکە کە 300 ھەزار لیتر سوتەمەنی تێدابووە و 10 کەسی نێو کەشتیەکەش دەستگیرکراون.

تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی رەگەزنامەی کارمەندە دەستگیرکراوەکانی ناو کەشتییەکە ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی پێشتر

شاژنە ئەلیزابێس ئاهەنگ بەبۆنەی 73 ساڵەی هاوسەرگیرییەوە دەکات

بابەتی دواتر

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق: مەترسیی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان هەڕەشە لە عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share