ئێران.. بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە كەسێك گیانی لەدەستدا

بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە باكووری ئێران، كەسێك گیانی لەدەستدا و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

دەستەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار، ڕایگەیاندووە، “لە چیاكانی ڕێگای نیوان كەرەج-چالوس لە باكووری ئێران، بەفر هەرەسی هێناوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و 19ی دیكەش بریندار بوون”.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بەفرەی هەسەری هێناوە كەوتووە بەسەر پاسێكدا كە تیمێكی تۆپی پێی لە تارانەوە گواستووەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕێگای نیوان كەرەج-چالوس بە یەكێك لە ڕێگا سەرنجڕاكێشەكانی ئێران دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: پلانێکی تۆکمەمان داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی بەرگریی ئاسمانی

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق پلانێکی تۆکمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی. بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکی…
زیاتر ببینە

ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو: جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەینەوە

‎ئەمریکا، سعودیە، بەحرەین، ئوردن، کوەیت، قەتەر و ئیمارات، راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران…
زیاتر ببینە

سەرۆککۆماری ئـ.ـێران: پێشوازی لە هەر گفتوگۆیەک دەکەین

سەرۆککۆماری ئـ.ـێران ئاشکرایدەکات، ئامادەی هەر گفتوگۆیەکی ئاشتییانەن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام گەمارۆکان ڕێگرن. مەسعود پـ.ـزشکیان، سەرۆککۆماری ئـ.ـێران ڕایگەیاند، هەڕەشە…
Total
0
Share