کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە و لەگەڵ بارانبارین تێکەڵدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بارینى نمەبارنێکى کەم و بروسکە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا، لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان، رێژەى تۆز زیاتر دەبێت.
دەشڵێت، پلەی گەرمی بەگشتی بە (2-4) پلە نزمدەبیتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان، کەمێک زیاتر نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەی چوارشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، “کەش لەنێوان نیمچەهەور و لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت و، ئەگەرى پروشکە باران لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى ئەم دوو پارێزگایە هەیە، هاوکات ئەگەرى تاوەبارانى کورتخایەن و هەورەبروسکە هەیە لە هەندێک کاتى دواینیوەڕۆ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئەنجامى بەردەوامیى ئەم ناسەقامگیرییەى هەیە لە کەشى ناوچەکەمان، ئەگەرى زیادبوونى خێرایى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە و لە سەرجەم ناوچەکەمان، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵى کەم هەیە، کە هەندێک کات لەگەڵ باران تێکەڵدەبێت”.
کەشناسی باسلەوەشدەکات، “پلەی گەرمی بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە”.
پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی