دوای زیاتر لە 30 کاتژمێر نەتوانراوە تەرمی گەنجێک لە دەریاچەی دەربەندیخان دەربهێندرێتەوە

زیاتر لە 30 کاتژمێر بەسەر خنکانی گەنجێک لە دەریاچەی دەربەندیخان تێدەپەڕێت و بەهۆی قوڵی ئەو شوێنەی تێیدا خنکاوە نەتوانراوە تەرمەکەی بدۆزرێتەوە و دەربهێندرێتەوە.

کەیوان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تا ئێستا نەمانتوانیوە تەرمی ئەو گەنجە بدۆزینەوە کە دوێنێ لە دەریاچەی دەربەندیخان خنکا، گەڕانەکانیشمان بەردەوامیان هەیە”.

وتیشی، “ئەو شوێنەی گەنجەکەی تێدا خنکاوە سەختە قوڵی ئاوەکە زۆرە، تیمی غەواس ناتوانن بچنە شوێنەکە، تەنها لە رێگەی قولاپەوە دەتوانین بگەڕێین بەناو ئاوەکەدا، بەڵام گەر تەرمەکە سەر ئاو بکەوێتەوە دەتوانین دەریبهێنینەوە”.

ئاشکراشیکرد، “مەسەلەی سەرئاوکەوتنی تەرمەکە پەیوەستە بە ئاستی گەرمی و ساردی ئاوەکەوە، بەڵام ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین”.

باسیلەوەشکرد، “ئەو دوو هاوڕێیەی قوربانییەکە کە لە کاتی رووداوەکەدا لەگەڵیدابوون دەستبەسەرن، ئەمڕۆ هێنرانە شوێنەکە و شوێنی نوقمبوونی هاوڕێکەیان بۆ دیاریکردین”.

سامان عەبدوڵا گەنجێکی تەمەن 35 ساڵی دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەی ئەم هەفتەیە، لەگەڵ دوو هاوڕێیدا کەوتنە ئاوی دەریاچەی دەربەندیخانەوە، دوو هاوڕێکەی توانیان خۆیان دەرباز بکەن، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی ئەو دەربهێنرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مووچەی مامۆستایانی عێراق زیادبكرێت ئەو زیادكردنە مامۆستایانی هەرێمیش دەگرێتەوە. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی عێراق زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات و…
Total
0
Share