چات جی پی تی چ ئامۆژگارییەکی رۆژووەوانان دەکات؟

چات جی پی تی کە بە زیرەکی دەستکرد کارەدەکات، لە وەڵامی پرسیاری خەڵکی لەبارەی چ ئامۆژگارییەکی هەیە بۆ رۆژووەوانان چەند وڵامێکی داوەتەوە و لیستێکی دروستکردووە.

چات جی پی تی ئامۆژگاری خەڵکی دەکات بە خواردنی ڤیتامیناتەکان چونکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی بە ماددە خۆراکییە پێویستەکان.

خواردنی تەواوکەری ئەلکترۆلایت بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە جێگرتنەوەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم کە لە رێگەی ئارەق و میزەوە لەدەست دەچێت.

خواردنی ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا 3 چەندین سوودی تەندروستی هەیە لەوانە کەمکردنەوەی هەوکردن و پاڵپشتی تەندروستیی مێشک. دەتوانیت تەواوکەری زەیتی ماسی بخۆیت یان ماسی وەک سەلەمون.

وەرگرتنی پڕۆ بایوتیکەکانی وەک ماست کە کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەرسکردن هەیە.

وەگرتنی بڕی پێویست لە ریشاڵەکان بۆ ئەوەی تەندروستی هەرس بەرەوپێش ببات. ریشاڵ یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە قەبزی، کە رەنگە کاریگەری لەسەر هەندێک کەس هەبێت بەهۆی گۆڕانکاری لە شێوازی خواردن لە مانگی رەمەزاندا، ریشاڵ وەک میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو.

وەرگرتنی پڕۆتینی پێویست کە دەکرێت لە مانگی رەمەزاندا خواردنی پرۆتینی پێویست قورس بێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە چالاکی جەستەیی دەکەن یان هەوڵی پاراستنی بارستەی ماسولکەکانیان دەدەن، ئەوانە دەتوانن تەواوکاری پڕۆتین بخۆن.

خواردنەوەی شلەی پێویست وەک چای گیایی رەنگە بژاردەیەکی ئارامکەرەوە و شێدارکەرەوە بێت. دەتوانیت جۆرەکانی چا بخۆیتەوە، وەک چای نەعنا، چای بابۆنی، یان چای زەنجەفیل، کە رەنگە یارمەتیدەر بێت لە پرۆسەی هەرسکردن و دوای نانی بەیانی ئارام بگرێت.

خواردنی خورما بۆ خۆی تەواوکەرێکی خۆراکی نییە، بەڵام بە شێوەیەکی نەریتی لە مانگی رەمەزاندا دەخورێت بەهۆی زۆری رێژەی شەکرەکەیەوە، کە سەرچاوەیەکی خێرای وزە دابین دەکات. هەروەها خورما سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵ و پۆتاسیۆم و دژە ئۆکسێنەرە.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە فڕۆکەیەکدا 50 سەرنشین برینداربوون

بابەتی دواتر

لە مانگی رەمەزاندا کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دوو کاتژمێر دەخایەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share