ڤینیسیۆز بووەتە گرانبەهاترینی بەرازیل و نێیماری خستووەتە دوای خۆی

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڤینیسیۆز جونیۆر بووەتە گرانبەهاترین یاریزانی بەرازیلی و پێش نێیماری هاونیشتیمانی کەوتووە.

بەپێی نوێترین داتاکانی تۆڕی ترانسفێر مارکت، کە تایبەتە بە نرخ و بەهای یانە و یاریزانان، ڤینیسیۆز جونیۆر دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، نرخی گەیشتووەتە 100 ملیۆن یورۆ و ئەو نرخەش بەرزترینە لەسەر ئاستی سەرجەم ئەو یاریزانە بەرازیلییانەی لەدەرەوەی وڵاتەکەیان، بەتایبەت ئەوروپا یاریدەکەن.

لەبەرامبەردا، نرخی نێیمار لە 200 ملیۆنەوە بۆ 90 ملیۆن دابەزیوە و هۆکارەکەش پەیوەندی بە قەیرانی سەردەمی کۆرۆنا، پێکان، کەمی بەشداریکردن و دروستنەکردنی کاریگەرییەوە هەیە.

ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانانی بەرازیل (2022):

  1. ڤینیسیۆز جونیۆر (ڕیاڵ مەدرید): 100 ملیۆن یورۆ
  2. نێیمار (پاریس سان جێرمان): 90 ملیۆن
  3. مارکینیۆس (پاریس سان جێرمان): 75 ملیۆن
  4. کاسیمێرۆ (ڕیاڵ مەدرید): 60 ملیۆن
  5. ئالیسۆن بیکەر (لیڤەرپوڵ): 60 ملیۆن
  6. فابینیۆ (لیڤەرپوڵ): 60 ملیۆن
  7. گابریێل جیسوز (مان سیتی): 60 ملیۆن
  8. ئیدێر میلیتاو (ڕیاڵ مەدرید): 60 ملیۆن
  9. ڕیچارلیسۆن (ئێڤەرتۆن): 55 ملیۆن
  10. ئیدێرسۆن (مان سیتی): 50 ملیۆن
بابەتی پێشتر

سێ كورە دادەخات<br> ئەڵمانیا پشت لە وزەی ئەتۆم دەكات

بابەتی دواتر

ڕادوکانو لە پاڵەوانێتی ملبۆرن کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share