کۆرۆنا گەورەکانی ئیسپانیای پەکخستووە

یانە بەشدارەکانی خولەكانی پلە یەک و دووی ئیسپانیا ڕێژەیەکی زۆری تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە، چاوەڕواندەکرێت ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا لەوبارەیەوە بڕیارێک بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی هەردوو خولی پلە یەک و دووی ئیسپانیا لەنێو یاریزاناندا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی یانە گەورەکان 10 یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و حەوت یاریزانی ڕیاڵ مەدرید (سیانیان چاکبوونەتەوە)، هەروەها چوار یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕاهێنەرەکەیان تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

حاڵەتەکان بەردەوام لە زیادبووندان و چاوەڕواندەکرێت دوای ئەنجامدانی پشکنینەکانی دوای سەری ساڵ، ڕێژەی تووشبووان زیاتریش ببن، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا کێشە بۆ ڕێکخەرانی خولەکە و ڕایەڵەی یانەکان دروستدەکات.

لە ئەگەری بەردەوامیی زیادبوونی حاڵەتەکاندا، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت ڕایەڵەی لالیگا بڕیاری ڕاگرتن، یاخود دواخستنی چەندین یاریی بدات، کە ئەوەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی خولەکە، یاخود چڕبوونەوەی خشتەی یارییەکان.

بابەتی پێشتر

(NBA) فینێکس لەگەڵ واریەرز چووە لوتکە و لەیکەرز دۆڕاندنی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

پاریس دەستبەرداری مباپێ نەبووە و هیچ ڕێککەوتنێک لەئارادا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share