(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت بلباوی تێپەڕاند

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی زەبەلاحەکەی مەدرید کۆتاییهات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریی دواخراوی هەفتەی نۆی خولی ئیسپانیای بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی ڕیاڵ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی مێرەنگی لە خولەکی 40 لەلایەن کەریم بنزیمەی فەرەنسی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەکۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا و بەجیاوازی حەوت خاڵ بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدریدی دووەمی ڕیزبەندی جێگیربوو، لەبەرامبەردا یانەی ئەتلەتیک بلباو بە 20 خاڵەوە بۆ پلەی هەشتەم دابەزی.

بابەتی پێشتر

موحسین عەلی ئەكبەر گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سیتی و چێڵسی و لیڤەرپوڵ براوەی هەفتەی 14 بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share