لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری 16 هەزار موچەی نایاسایی ڕادەگرێت

دیمەنێك لە كۆبوونەوەكە

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری ڕایدە‌گە‌یە‌نێت، زیاتر لە‌ 16 ھە‌زار كە‌س لە‌ موچە‌یە‌ك زیاتر بە نایاسایی وە‌ردە‌گرن و، بڕیاری راگرتنی مووچە‌كانیان دە‌دات‌.

لیژنە‌ی باڵای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم بە‌سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێم و ئامادە‌بوونی ئاوات شێخ جەناب، وە‌زیری دارایی و ئابوری، كۆبوونەوە‌ی ژمارە دووی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بە ئامار و داتاکانی بایۆمەتری، ڕاپۆرتێکیان لەبارەی فرە‌موچە‌یی پێشکەشکرد، بە‌پێی ئە‌و ڕاپۆرتە 106 هەزار و 839 كەس لە‌ یە‌ك موچە‌ زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا ڕێکخراون.

پاش بە‌دواداچوون بۆ دۆسیە‌ی ئە‌و موچەخۆرانە،‌ دە‌ركە‌وت 16 هەزار و 505 کەس، لە‌ یە‌ك موچە‌ زیاتر بە‌ نایاسایی وەردەگرن، بۆیە‌ لیژنە‌ی باڵا لەچوارچێوەی یاسای چاکسازیدا، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری ڕاسپارد بۆ‌ ڕاگرتنی موچە‌ی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاریکرا بۆ سەرلەنوی پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كۆی گەرەكەكانی سەنتەری شاری سلێمانی كارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کۆی گەڕەک و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەنتەری…
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی تیرۆریستێكی ڕاگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە هەڵمەتێكدا تیرۆریستێكیان دەستگیركردووە و دوای لێكۆڵینەوەكان…
Total
0
Share