پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌ چیاى قه‌ره‌چووخ ئۆپەراسیۆنیان ده‌ستپێكرد

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق له‌ چیاى قه‌ره‌چووخ شه‌ش ‏تیرۆریستى داعش كوژران. ‏

غازى فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی خۆبەخشی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق ئه‌مڕۆ له‌ چیاى قه‌ره‌چووخ ‏ئۆپەراسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه‌. ‏

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعشدا شه‌ش چه‌كدار ‏كوژراون، شه‌ڕ و پێكدادانیش به‌رده‌وامه‌. ‏

تا ئێستا له‌ چیاى قه‌ره‌چووخ ژماره‌یه‌كى زۆری چه‌كدارى داعش هه‌ن، له‌ماوه‌ى ‏ڕابردووشدا چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌كانى سنووری مه‌خمور، ‏له ‌دوایین هێرش بۆسه‌ر گوندى خدر جیجه،‌ 14 پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتیی مه‌ده‌نى ‏شه‌هیدبوون

بابەتی پێشتر

چاڤی نۆ یاریزانی لەبەردەستە بۆ یارییەكەی مایۆركا

بابەتی دواتر

شێوازی گرتنی پڵنگەكەی زاخۆ و بڕینەوەی قاچی ناڕەزایەتیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share