خوێندنی باڵا بەشێك لە ڕێكارەكانی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندكارانی تازەوەرگیراوی هەڵگرت

بە مەبەستی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە، كەمكردنەوەی چەند ڕێكارێك لە مامەڵەی وەرگرتنی خوێندكاری نوێ لە زانكۆكانی هەرێم.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بە مەبەستی خۆپارێزی و پاراستنی گیانی خوێندکاران و کەسوکاریان، لەسەر ڕاسپاردەی ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، ناوەندی وەرگرتنی خوێندكارانی وەزارەت بە نوسراوێك زانكۆكانی ئاگاداركردووەتەوە كە ئاسانكاری بكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانی خوێندكارانی تازە وەرگیراو”.

وتەبێژی خوێندنی باڵا ئەوەشی ئاشكراكرد، “مامەڵەکانی (کەفالەتی یاسایی لەگەڵ پشکنینی چاو و پشکنینی خوێن) بۆ خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە زانکۆكان لەئێستادا پێویست نابێت، لەبەر خۆپارێزی و سەرقاڵی ناوەندە تەندروستییەكانی هەرێم بە كۆرۆناوە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، لە کاتێکی گونجاوتردا داوای ئەو پێێداویستییانە لە خوێندکاران دەکرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: سیستمێكی تۆماركردنی زانیاری بۆ خانەنشینان دروستكرا

بابەتی دواتر

ڤاكسینە ئەمریكییەكەی دژ بە كۆرۆنا '90% كاریگەر دەبێت'

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share