بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكانى ڕوسیا و ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام بده‌ن و پرسی گرژییه‌كانى تایبه‌ت به ئۆكرانیا تاوتوێ بكه‌ن.
دیمتری بیسكۆڤ، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیی ڕوسیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ریه‌ك له ڤلادمێر پوتین و جۆ بایدن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تاوتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوان هه‌ردوو وڵات.
به‌پێی هه‌واڵێكى كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ى ئه‌مریكی، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى ڕوسیا ئه‌نجام ده‌درێت.
لای خۆیەوە كۆشكى سپی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی بایدن له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانى له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رامبه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن ڕوسیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن ڕوسیا له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا، په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕوسیای له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌شێك له وڵاتانى ئه‌ورپا گرژكردووه و نیگەرانن، لەبەرامبەردا ڕوسیاش نیگەرانە لە فراوانتربوونی بوونی سەربازیی ناتۆ لەسەر سنوورەكانی، بەتایبەت لە ئۆكرانیا.
بۆیە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر پوتین داوای لە ناتۆ كرد، دڵنیایی بە مۆسكۆ بدەن لەبارەی دروستنەكردنی مەترسی لەسەر وڵاتەكە.