باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە بەغداد دەڵێت، دادگاییكردنەكەی سەدام حسێن بێ سەرپێچی نەبوو.
ڕۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە بەغداد ڕایگەیاند، بێگومان خودی دادگاییەكە بێ كێشە نەبوو، هەندێك لە پارێزەران كوژران، ئەمەش كارێكی نەشیاو بوو. لەكاتی ڕێوشوێنە دادوەرییەكاندا داواكاری گشتی هەندێكجار بەڵگەی پێشكەش دەكرد بەبێ ئەوەی ڕێگەبدات پارێزەری بەرگری پێشتر بیبینێت، بەجۆرێك بەڵگە نوێیەكە مایەی سەرسوڕمانی لایەنی بەرگریكار بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا دیپلۆماتكارەكە دووپاتیكردەوە كە داواكاری گشتی ژمارەیەك زۆر لە بەڵگەی واژووكراوی لەلایەن سەدام حسێن و ئەودوای تۆمەتبارانی دیكەی هەمان دۆسیە بەدەستگەیشتبوو، كە تێوەگلانیانی لە كردەی كوشتنی بەكۆمەڵ دەسەلماند، لەوانە پرۆسەی ئەنفال-ی دژ بە كورد.
فۆرد وتیشی، “لەهەمان كاتدا هیچ گومانێك لەئارادانەبوو لەبارەی ئەو تاوانەی لەئەستۆی سەدام و تۆمەتبارانی دیكەدا بوو، بەڵام گومانیشی تیانییە كە خودی دادگاییەكە نمونەیی نەبوو”.
سەدام حسێن، سەرۆكی ڕژێمی بەعس لە عێراق لە 30ی كانونی یەكەمی 2006 لەسێدارەدرا، بە سێ ساڵ پاش دەستگیركردنی لە شاری تكریت.
لە تەمموزی 2004 یەكەم دانیشتنی دادگاییەكەی گرێدرا و لە 5ی تشرینی دووەم بە دەرچوونی سزای لەسێدارەدانی كۆتایی هات.
س: نۆڤۆستی