دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق کۆتا لیستی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی بە واژووی دادگاکەوە بڵاوکردەوە.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگاى فیدراڵی دوایین لیستی ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکانی په‌سه‌ندكردووه.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ دادگاكه سكاڵاى هاوپه‌یمانیی فه‌تحى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ڕه‌تكرده‌وه و ئەنجامی ھەڵبژاردنیشی پەسەندکرد.
دوابه‌دواى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵی، ئەمڕۆ کۆمسیۆن بە فه‌رمى داوای لە سەرۆکایەتیی کۆمار کرد ئەنجامی ھەڵبژاردنى پەرلەمانی عێراق پەسەندبکات.
له نووسراوه‌كه‌ى كۆمسیۆندا ئه‌وه‌ش هاتووه، بە پشتبەستن بە ماددەی 54ی دەستووری عێراق، سەرۆک کۆمار دواى 15 ڕۆژ لە پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن داوا لە پەرلەمانی نوێ بکات یەکەم دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات.