ڕەوتی سەدر دەڵێت، بەردەوامدەبن لە “پڕۆژەی چاكسازی” و كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە كاتی دیاریكراودا ئەنجامدەدرێت و دواناخرێت.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕەوتی سەدر سەرباری سوپاسكردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەپای “بێلایەنییەكەی” لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، دادگای باڵای فیدراڵیی بە “دەستپاك” ناوبرد و سوپاسی كرد.
حەسەن عەزاری سەرۆكی فراكسیۆنی ڕەوتی سەدر لە كۆنگرەكەدا ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر ڕۆڵی هەبوو لە “پشتیوانیكردنی سەقامگیریی عێراق” و بەردەوامدەبن لە “پڕۆژەی چاكسازیی گەورە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی ڕەوتی سەدر وتیشی، سەرۆك كۆمار پابەندە بە دەستوورەوە و كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و دواناخرێت.
دوێنێ میدیای عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، ڕۆژی دووشەممە ڕێككەوتی 10ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی ئەم خوولەی ئەنجامدەدات.