عێراق دەرگای پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا کردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە ئەمڕۆوە دەرگای پێشکەشکردنی بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ ناوخۆییەکان راگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، “لە ئەمڕۆوە دەرگای پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا کرایەوە و خوازیاران دەتوانن بە رێگەی ئۆنلاین فۆڕمی پێشکەشکردن پڕبکەنەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەسەرجەم زانکۆکان 13هەزار و 305 کورسی لەسەرجەم بوارەکان تەرخانکراوە، بە پێی پێوەری کێبڕکێ پڕدەکرێنەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی خوێندنی باڵادا هاتووە، لە رێکەوتی 20 ی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی بۆ هەر سێ ئاستەکان ئەنجامدەدرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت

لە پارێزگای بەسرە چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکیشیان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت.…
Total
0
Share