كۆكردنەوەی پارەی تابلۆی دوكان و شوێنە بازرگانییەكانیش درایە كەرتی تایبەت

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ‏تابلۆی سەر دوكان و شوێنە بازرگانیەكان ده‌داته‌ كۆمپانیایه‌ك. ‏

له‌ بڕیارێكدا وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان كۆكردنه‌وه‌ى ‏پاره‌ى تابلۆی سەر دوكان و شوێنە بازرگانیەكانى دایه‌ كۆمپانیایه‌ك به‌ناوى (بیڤان)، ‏كۆمپانیاكه‌ هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی پارەی تابلۆی شوێنە بازرگانیەكان.‏

وەزارەتی شارەوانیی هەرێم نرخی تابلۆی دوكان و شوێنە بازرگانییەكانی بەپێی شوێنی ‏تابلۆ و قەبارەكەی دیارییكردووە، تابلۆی سەرەكیی سەر شوێنەكان به‌ 30 هەزار دینار و ‏تابلۆی سەر بیناكان و تەنیشیتیان به‌ 20 هەزار دینار دیاریكراون، هه‌روه‌ها تابلۆی ‏لەیزەری یان تەلەڤیزیۆنی به‌ 120 هەزار دینارە.‏

لە هەمان پرۆسەدا، جگە لە پارەی تابلۆ، چەند پارەیەكی دیكەش لە خاوەن دوكان و شوێنە ‏بازرگانییەكەن وەردەگیرێت و چەند جۆرێكی سزا دیاریكراون:‏

فڕیدانی خۆڵ و خاشاك: 50 هەزار دینار

دانەنانی حاویەی خۆڵ: 75 هەزار دینار

دانانی كەرەسەتەی زیادە: 250 هەزار دینار

بەفیڕۆدانی ئاو: 100 هەزار دینار

بەكارهێنانی شۆستە و شەقام: 500 هەزار دینار

دروستكردنی چەرداخ و جەمەلۆن: 500 هەزار دینار

بابەتی پێشتر

حزبوڵڵای عێراق: بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە

بابەتی دواتر

سەدر: كۆبوونەوەی پەرلەمان دواناخرێت و كۆمسیۆن و دادگا بێلایەن و دەستپاك بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ یه‌ك وه‌زاره‌ت مووچه‌ى پێده‌درێت.. وه‌زاره‌تى دارایی دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌

دواى نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم دابه‌شكردنى مووچه‌ى سست كرده‌وه‌ و سبه‌ینێ مووچه‌ى یه‌ك وه‌زاره‌ت…
Total
0
Share