لە چەند وڵاتێكی كیشوه‌رەكانى ئاسیا و ئه‌وروپا، تێلیگرام لەکارکەوت و بەکارھێنەرەکانی ئه‌په‌كه‌ش ڕاپۆرتیان لەبارەی لەکارکەوتنەكەوە ئاراسته‌ى كۆمپانیاكه كرد.
میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو و هه‌روه‌ها ئه‌م به‌یانییه‌ش ئه‌پڵیكه‌یشنى تێلیگرام له به‌شێك له وڵاتانى ئاسیا و ئه‌وروپا له‌كاركه‌وتووه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، 45٪ی بەکارھێنەرانی تێلیگرام ڕاپۆرتیان لەبارەی لەکارکەوتنی داوە، 38٪ی دیکەشیان ڕه‌خنه‌یان لە ئاستەنگی ناردنی نامەکانیان گرتووه.
لەكاركەوتنەكە بەشێوەیەك بووە، له زۆربه‌ى شاره‌كانى ڕوسیا و ئۆكرانیا به‌كارهێنه‌ران نه‌یانتوانیوه ئەپەکە بەکاربھێنن، لەكاتێكدا لە وڵاتانی دیكە ناردنی نامە و هەندێك پرۆسەی دیكە ئاستەنگی بۆ دروستبووە.
پێشتریش، چه‌ند جارێک تۆڕه‌كانى فەیسبووک ، ئینستگرام و وەتسئەپ لەکارکەوتن.