لە یادی 128ــەمین ساڵی لەدایکبوونی ماو زیدۆنگ، شۆڕشگێڕ و دامەزرێنەری کۆماری چینی میللی، حکومەتی ئێستای ئەو وڵاتە خۆڵی سەر مانگی هێنایەوە سەر زەوی، وەک بەدیهێنانی یەکێک لە شیعرەکانی ماو.
ماو زیدۆنگ لە ساڵی 1949وە زیاتر لە 30 ساڵ سەرۆکایەتیی چینی کرد و بە تێڕوانین و ئایدۆلۆژیاکەی، کە مارکسی – لێنینی بوو، گەلانی کۆمۆنیستی دیکەی سەرسامی خۆیکرد، لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆکە و هزرەكانی، ستراتیژی سەربازی و دیدە سیاسییەكانی ماو وەک کۆکراوەیەک بە “ماویزم” ناسراوە.
ماو زیدۆنگ پێشتر لە شیعرێکیدا دەڵێت، “ئێمە دەتوانین دەست لە مانگ بدەین، لە بەهەشتی نۆیەم”، ئەم دێڕە شیعرە وەک هێزی داهاتووی گەلی چین وێناکراوە، بۆیە كەشتیی ئاسمانیی “چانگ ئی 5” خۆڵی مانگی کۆکردەوە و هێنایەوە بۆ شاوشان، ئەو شارەی ماو-ی تێدا یەخاكسپێردراوە.