لەهێرشێکی داعشدا بۆسەر هێزە عێراقییەکان کوژراو و بریندار هەن

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانکرد کە داعش لە پارێزگای سەلاحەدین هێرشێکی بۆسەر هێزەکانی پۆلیس ئەنجامداوە و بەهۆیەوە حەوت شەهید و بریندار هەن.

سەرچاوە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە، چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ی بێجی له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین مووشه‌كێكیان ئاڕاسته‌ی ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فه‌وجی فریاكه‌وتنی پۆلیسی سه‌لاحه‌دین كردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەهێرشەکەدا سێ پۆلیس کوژراون و چواری دیکە برینداربوون.

هەر ئەمڕۆ لە قەرەتەپە بەهۆ تەقینەوەی بۆمبێکەوە بە هێزە عێراقییەکاندا 15 سەبازی سوپای عێراق کوژران و برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا، چین و ئێران بەرلە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

ڕەوشی سینەمای کوردی لەگەڵ شوان عەتوف

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share