یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت

سبەینێ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بڕیارە سەرۆک و دوو جێگرەکەی هەڵبژێردرێن.
بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە، ئەندامان سوێندی یاسایی دەخۆن و سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵدەبژێدرێن.

دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتیی عامر فایز ئەنجامدەدرێت کە تەمەنی 77 ساڵە و بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکەیە.

ئێستا دوو سەرکردەی دیاری سوننەکان کە پێکهاتوون لە محەمەد حەلبوسی و هەیبەت حەلبوسی، کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە.…
Total
0
Share