ژمارەی ئەو کەسانەی كه بەهۆی گه‌رده‌لوولی “ڕای”ـەوە له فلیپین گیانیان لەدەستداوە بۆ 388 کەس بەرزبووەوە.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى فلیپین، ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خەڵك بەهۆی گەردەلوولەكەی چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى وڵاته‌كه‌یانەوە كه به “ڕای” ناونراوه، 388 کەس گیانیان لەدەستداوە و 60 کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن.
له ئه‌نجامى گه‌رده‌لووله‌كە لافاو، زریان، ڕۆچوونی خاک و کاولکاری دروستبوون و بەهۆیانەوە 482 خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى فلیپین، زیاتر له 300 هەزار کەس لە وڵاتەکەدا لە کامپەکاندا دەژین و زیاتر لە 200 هەزار کەسیش پەنایان بۆ کەسوکاریان بردووە لە ناوچەکانی دیکە.
ساڵانە لە فلیپین به تێکڕا 20 گەردەلوول و زریان ڕوودەدەن، لە ساڵی 2013دا به‌هه‌مانشێوه بەهۆی ڕوودانی گەردەلوولی “هایان”ـەوە زیاتر لە شەش هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.