هاوكاتە لەگەڵ دانیشتنی دادگا.. له‌ به‌غداد خۆپیشاندانه بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ‏هەڵبژاردن

ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبی له‌به‌رده‌م ده‌رگاى ناوچه‌ى سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه‌ و داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م ده‌رگاى ناوچه‌ى سه‌وز كۆبوونه‌ته‌وه‌ و داواى دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ره‌كان كه‌ لایه‌نگرى لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانى شیعه‌كانن داوا ده‌كه‌ن دادگاى فیدراڵی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

هاوكات به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كه‌ و داخستنى چه‌ند شه‌قامێكى گشتیی جه‌نجاڵییه‌كى زۆر له‌ شه‌قامه‌كانى به‌غداد دروستبووه‌.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵیی عێراق سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلابكاته‌وه‌.

شه‌وى ڕابردووش قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌میندارى گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ڕایگه‌یاندبوو، له‌ژێر فشارى ده‌ره‌كی دادگاى فیدراڵى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات.

بابەتی پێشتر

گەڕان بەدوای تەرمی دانەر-دا دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ڕێگای ئاسنین عێراق بە پاکستان و ناوچەی قەوقاز دەبەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە و ئەم وەزیرانە جێگەیان نابێتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە.” كاربەدەستێكی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران…
Total
0
Share