فیران تۆرێس گەیشتە بەرشلۆنە بۆ ئەوەی پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدات و بە فەرمی پەیوەندی بە یانە گەورەكەی ئیسپانیاوە بكات.
ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا وێنەی فیران تۆرێسیان بڵاوكردۆتەوە لە شاری بەرشلۆنە و جەخت لە كۆتایی هاتنی گرێبەستەكە دەكەن.
بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، تۆرێس ئەمڕۆ پشكنینی پزیشكی ئەنجام دەدات و گرێبەستەكەشی لەگەڵ بەرشلۆنە بۆ ماوەی پێنج وەرز و نیو دەبێت.
بڕیارە وایە یانەی بەرشلۆنە لە پێناو كڕینی فیران تۆرێسدا، 55 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی مانچستەر سیتی.
پێشبینی دەكرێت ڕۆژی سێشەممە تۆرێس بە ڕاگەیاندنەكان بناسێنرێت.