هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق نه‌ماون

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژى‌ داعش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌ هیچ ‏هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئه‌مریكا له‌ عێراق نه‌ماون.‏

ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ‌له زاری به‌رپرسانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵتی دژى‌ داعش ‏گواستیه‌وه‌، “به‌پێی ئه‌و خشته‌ كاتییه‌ی له‌ گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌ مانگی ‏حوزه‌یران دیاریمان كردبوو، پابه‌ندبوونی خۆمان بە جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان ‏بردووه‌ته‌سه‌ر”.‏

بۆیە دووپاتیكردووەتەوە، له‌ نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا و ‏هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌ عێراق نه‌ماون.‏

به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى، ده‌كرا زووتریش له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌، ‏‏”به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان به‌دیكراوه‌‌، له‌وانه‌ش ‏هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌، كه‌ ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی دژی داعش بكه‌ن”.‏

ده‌رباره‌ى مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى هاوپەیمانێتییەكەش كە تا ئێستا نەكشاونەتەوە،‌ ‏ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌ركی سه‌ره‌كییان پیشكه‌شكردنی ڕاوێژ و هاوكارییه‌ بۆ هێزه‌ ‏ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌پێناو به‌رده‌وامبوونیان له‌ شكستپێهێنانی داعشدا.‏

بابەتی پێشتر

چیرۆکی بەشێک لە کاریگەرترین وێنەکانی ئەمساڵ

بابەتی دواتر

لە ڕۆژێکدا دوو شوانی کورد بە تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share