چیرۆکی بەشێک لە کاریگەرترین وێنەکانی ئەمساڵ

لەم چەند وێنەیەدا کە لەلایەن چەند گروپێکی هونەری وێنەگرتنەوە هەڵبژێردراون، بەشێک لەو وێنانەی ساڵی 2021 هەڵبژێردراون، کە دەکرێت هەم وێنەبن، هەم چیرۆک، هەم تابلۆیەکی هونەری.

وێنەی منداڵێکی هەشت ساڵان کە دەموچاوی بە ڕۆنی خۆراکی و چەند مادەیەکی دیکە ڕووپۆشکردووە، تا وەک پەیکەرێکی برۆنزی دەرکەوێت و هاوکاریی کارەکەی بکات کە “دەرۆزەکردنە”.

ایران

وێنەی منداڵێکی فەڵەستینی لە شاری غەزە یەکێکی دیکەیە لە وێنە کاریگەرەکان، ئەم وێنەیە چیرۆکەکەی بۆ شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، کاتێک کچێکی فەڵەستینی لە ماڵەکەی خۆیانەوە سەیری دەرەوە دەکات، لە کاتێکدا ماڵەکەیان مووشەکێکی بەرکەوتووە.

ایران

وێنەیەکی دیکە وێنەی سیمۆن کوفیە، وەزیری دەرەوەی دوورگەی توڤالو، کاتێک بەشداری لە لوتکەی گڵاسکۆی ئەمساڵکرد، بەم شێوەیە لەبارەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا قسەیکرد.

ایران

دوو بۆشاییگەری ئیسرائیلی ڕاهێنان دەکەن، بۆ چۆنیەتی گەیشتنیان بە مەریخ، ئەگەرچی تا ئێستا مرۆڤ پێی نەخستووەتە سەر ئەو هەسارەیە.

ایران

وێنەی چەند ناڕازییەک لە بەستنی لوتکەی گڵاسکۆ بۆ گۆڕانکاریی کەشوهەوا، ئەو سێ کەسە بەشێوەیەکی جیاواز گوزارشت لە کاریگەرییەکانی مرۆڤ دەکەن بەسەر سروشت و هەسارەی زەوییەوە.

ایران

ڕووبارێک لە بالکان، بەناوی “لیم” بەهۆی فڕێدانی پاشماوەی پلاستیکییەوە لەلایەن مرۆڤەوە سروشتەکەی لەدەستداوە.

ایران

لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، دوای دەرنەچوونی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، هێرشیانکردە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا.

ایران

براوەی خەڵاتی باشترین وێنەی ژینگەیی بۆ ئەمساڵ، “کۆتا هەناسە” مێردمنداڵێک بە ماسکێکی ئۆکسجینەوە هەوڵی گۆڕینەوەی ئۆکسجین و نایترۆجین دەدات لەنێوان خۆی و ڕووەكێكی سەوزدا.

ایران

وێنەکان : GETTY IMAGES

بابەتی پێشتر

دادگاى فیدراڵی سكاڵاكه‌ى هاوپه‌یمانیی فه‌تح یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

بابەتی دواتر

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق نه‌ماون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share