قه‌یس خه‌زعه‌لی: دادگاى فیدراڵى سبه‌ینێ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كات

ئەمیندارى گشتیی عەسائیبى ئەهلى حەق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دادگاى فیدراڵى سبەینێ ئەنجامى هەڵبژاردنى پێشوەختە پەسەند دەکات.

قه‌یس خەزعەلى، ئه‌میندارى گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌ وتارێكدا بۆ به‌شێك له‌ لایه‌نگرانى ڕایگه‌یاند، “به‌پێی هه‌ندێك زانیاریی دزه‌پێكراو سبەینێ دادگاى فیدراڵى له‌ژێر فشاری ده‌ره‌كیدا ئەنجامى هەڵبژاردن پەسەند دەکات”.

جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “ئەو بەڵگانەى لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامى هەڵبژاردن پێشکەشى دادگاكه‌یان کردووە تەکنیکى و وردن”.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه‌ دانیشتنى دادگاى فیدراڵى تایبه‌ت به‌ ته‌ناكانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بۆ سبه‌ینێ دواخرا و پێشتریش دادگا چه‌ندجارێك دانیشتنه‌كانى دواخستبوو.

بابەتی پێشتر

كه‌ركوك.. پۆلیسی فیدراڵى له‌ بۆسه‌یه‌كدا دوو چه‌كدارى داعشی كوشت

بابەتی دواتر

سوننه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته‌كانیان ڕێككه‌وتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share