ڕوسیا لە یەک کاتدا 20 فڕۆکە دەنێرێتە ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان

دوێنێ شەممە هێزەکانی ڕوسیا لە ڕۆژئاوای کوردستان مانۆڕێکی سەربازییان ئەنجامدا و ‏لەیەک کاتدا 20 فڕۆکەی لە ئاسمانی ڕۆژئاوای کوردستان فڕاندووە.‏

ئاژانسەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرایدەکەن، مه‌شقه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ قامشلی-یه‌وه‌ ‏ده‌ستیپێكردووە و تێیدا هێزێكی گه‌وره‌ی‌ شه‌ڕكه‌ر به‌شدارییان كردووە، 20 فڕۆكه‌ی‌ ‏جه‌نگی جۆراوجۆر به‌شداریی مه‌شقه‌كه‌یان كردووه‌.‏

ئاماژە بەوەشکراوە، 4 فڕۆكه‌ی‌ سوخۆی 34، 6 فڕۆكه‌ی‌ سوخۆی 35، 8 فڕۆكه‌ی‌ می ‏‏6، 4 هێ‌لیكۆپه‌ته‌ری كا 58 و فڕۆكه‌ی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ پێشوه‌خت له‌ جۆری ئه‌واكس، ‏به‌شداری مه‌شقه‌كه‌ بوون.‏

مانۆڕە سەربازییەکە چڕوپڕبووە و زیاتر لە دوو کاتژمێر فڕۆکەکان لە ئاسمانی قامشلۆ و ‏گوندەوارەکانی دەوروبەریدا سوڕاونەتەوە.‏

ماوەی مانگێکە هێزەکانی ڕوسیا لە ڕۆژئاوای کوردستان “دامەزراوەی شەڕی ‏ئەلیکترۆنی”یان بۆ فڕۆکەخانەی قامشلۆ گواستەوە، ئەوەش وەک ناوەندێکی بەهێزی ‏ڕوسیا لە ڕۆژئاوا دەریخست.‏

هێزەکانی ڕوسیا ماوەی سێ ساڵە گەیشتوونەتە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام ‏لەوماوەیەدا چەندینجار مانۆڕی سەربازییان ئەنجامداوە و ئەمساڵیش لەگەڵ هێزەکانی ‏حکومەتی سوریا مانۆڕی سەربازییان بۆ تێکشکاندنی ئامانجە زەمینییەکان ئەنجامدا.‏

بابەتی پێشتر

 چوار نیشانەی دەرەکی کە دەریدەخەن ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا بەرزە

بابەتی دواتر

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی:
یاسای هەڵبژاردن كەموكورتیی زۆرە و هەمواركردنەوەی لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستانە

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چەندین كەموكورتی لە یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستاندا ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە كە هەمواركردنەوەی یاسای…
Total
0
Share