فاوچی: ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ پێگەیشتووان پێویستە

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، شیکارییەکان بۆ داتاکانی پێشوو لە ئیسرائیل دەریانخستووە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەموو پێگەیشتوویەک گرنگە.

ئەنتۆنی فاوچی قسەی بۆ نیویۆرک تایمز کردووە و دەڵێت، “وەرگرتنی ژەمی زیادەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەموو دانیشتووانی ئەمریکا پێویستە، ئەوە کارێکی گرنگە لەڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و سەرجەم گۆراوەکانیدا”.

گەورە پسپۆڕە ئەمریكییەكە بۆ قسەكانی پشتی بە ئەنجامی داتاکانی ئیسرائیل بەستووە، “دەریانخستووە ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ پێگەیشتووان، بەتایبەتی ئەوانەی زیاتر لە شەش مانگە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە زۆر گرنگە”.

فاوچی دەڵێت، ژەمی سێیەمی ڤاکسین “بۆخۆشی نییە” بەڵکو پێویستییەکی گرنگە لەڕووبەڕووبوونەوەی سەرجەم گۆراوەکانی کۆرۆنادا، ئاماژەی بەگرنگیی بەردەوامی کوتانی خەڵک کردووە لەگەڵ وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە بۆ ڕێگریکردن لە شەپۆلەکانی کۆرۆنا و گۆڕاوەکان.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات وەک مەترسی نەڕواننە کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا

بابەتی دواتر

لایەنە ناڕازییەكان سوورن لەسەر ژماردنەوەی دەستیی سەرجەم دەنگەكانی هەڵبژاردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share